یه‌كێكی دیكه له په‌رله‌مانتاره‌كانی نه‌وه‌ی نوێ، كه به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانیان له جۆرێتی به‌ڕێوه‌بردنی جوڵانه‌وه‌كه‌یان ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی سێكسی (ڕووت) ته‌نها له په‌رله‌مانتار شادی نه‌وزاد نه‌كراوه، به‌ڵكو له سه‌رجه‌م له‌و په‌رله‌مانتارانه كراوه كه ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، په‌رله‌مانتاری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه؛ جیاوازیـیەکە لەوەدایە ئەو خانمە زۆر ئازایانە و مەردانە هاتووەتە پـێش و لە بری ئەوەی وەک ئەو نەریتە باوەی کۆمەڵگەی ئێمە دروستیدەکات، ئەویش خانمەکان پاشەکشە بکەن بەهۆی ئەو جۆرە هەڕەشانەوە. بەڵام شادی نەوزاد نەک تەنیا بۆ بەرگریکردن لە خۆی، بەڵکو بۆ بەرگریکردن لە هاوڕێ پـیاوەکانیشی ئەوانەی هەڕەشەیان لێکراوە هاتووەتە دەنگ. هەورەها بۆ ئەوەی ببێت بە "دەرسێک" بۆ هەموو ئەو هێزە سیاسی و کەسایەتیـیانەی دەیانەوێت ئەم بابەتانە بکەن بە چەکێک بە دەستیانەوە و چیتر کەس زاتی ئەوە نەکات ئەم بابەتانە لە کێشەی سیاسی‌دا بەکاربهێنێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو؛ لەوەی خانم شادی نەوزادەوە ڕوونبووەتەوە، ئەو کەسانەی لە گوندی ئەڵمانی و لە کابینەکانی چاڤیلانددا ماوەنەتەوە، وەکو ئەندامەکانی نەوەی نوێ کە لە شارەکانی تر و دەرەوەی کوردستان و عێراق ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و لەوێ ماونەتەوە بۆ ۆرک‌شۆپ و کۆنفرانس و بۆنە تایبەتەکان، ژیانی تایبەتیـیان بە کامێرای سیخوڕیـیەوە تۆمارکراوە.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش، لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه بۆ پشتیوانی له په‌رله‌مانتار شادی نه‌وزاد و هه‌ڵمه‌تی ناوزڕاندنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره به توندی ئیدانه ده‌كه‌ن.
4030 جار خوێندراوەتەوە