عێراق هەوڵ دەدات بەخشینی لە سزاكانی سەر ئێران بەردەوام بێت

KNN : Kurdish News Network
02:18 - 23/04/2019
عێراق
+
-

سەرچاوەیەك: جێبەجێكردنی سزاكانی سەر ئێران زیان بە كەرتی كارەبای عێراق دەگەیەنێت

عێراق هەوڵەكانی چڕدەكاتەوە بۆ ئەوەی بەخشینی لە سزاكانی سەر ئێران، بەردەوام بێت‌و بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ ئەمریكا، لەگفتوگۆدان.

رۆژنامەی عەرەبی جەدید لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاوی كردەوە: بەرپرسانی عێراق لە دانوستاندان لەگەڵ ئەمریكا، بۆئەوەی بەخشینی عێراق لە سزاكانی سەر ئێران، بەردەوام بێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، عێراق رۆژانە 28 ملیۆن مەتر سێ‌ جا غاز لە ئێرانەوە هاوردە دەكات بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كاربا‌و لە هەمانكاتدا 1200 مێگاوات كارەبا هاوردەكات دەكات بۆ پڕكردنەوەی پێداویستەكانی پارێزگای دیالە و چەند ناوچەیكی تر.

بە وتەی سەرچاوەكە: تائێستا هەناردەكردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق بەردەوامە، بەڵام لە حاڵەتی جێبەجێكردنی سزاكانی سەر ئێران و راگرتنی هەناردەی ئەوبڕە غازە، 4 وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە عێراق، لەكار دەكەون.

1859 جار خوێندراوەتەوە