12 كلیۆ مادەی هۆشبەری جۆراوجۆر سوتێندرا،و بەسەدان هەزار حەبی كارلێكەر بەمادەی هۆشە بەر لەناوبران. بەرێوەبەری مادە هۆشبەرەكان سلێمانی هۆشداری دەدات لە تەشەنەسەندنی مادەی هۆشبەرو دەڵێت: دەڵێت ئەگەربەری پێنەگیرێت لەوە زیاتر تەشەنەدەسەنێت ، لەبارەی ئەو كەسانەی بەتاوانی بازرگانیكردنو بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون، ئاشكرای دەكات لەم ساڵدا چل كەس دەستگركراونو هەندێكیان لە رەگەزی مێن.
وەك بەڕێوبەری مادەی هۆشبەرەكانی سلێمانی دەڵێت: حاڵەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەری تەشەنەی سەندووە مەترسیدارە، چونكە ئێستا لەناو ژمارەی دەستگیركراوەكاندا ژنو كچی تێدایە، كە بازرگانی پێوە دەكەنو هەیانە بەكارهێنەریشە.
ئەم بەڕێوەبەری سەنتەری چارەسەری نەخۆشی دەرونیەش دەڵێت: ئێستا زیاتر لە جاران خەڵك خۆی ناونوس دەكات بۆ ئەوەی راهێنانی پێ بكەن تا واز لە بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر بهێنن.
سەرباری دەستگر كردنی سەدان كەس لە ساڵێكداو سوتانو لەناوبردنی دەیان جۆر مادەی هۆشبەر، بەڵام بازرگانیكردنو بەكارهێنانی زیادیكردوە بەجۆرێك، كە خودی لایەنە پەیوەندیدارەكانیش هۆشداری دەدەن لەتەشەنەسەندنی.
762 جار خوێندراوەتەوە