به‌وێنه‌... بێڵ ماوسەکەی بەنداوی دوکان

01:54 - 30/03/2019
هەمەڕەنگ

کارمەندانی بەنداوی دوکان، پشکنینیان بۆ ده‌رچه‌ی (بێل ماوس) سپیلوەی به‌نداوی‌ دوكان ئه‌نجامدا، كه‌ لە کاتی بەرزبوونەووەی ئاو لە نێو بەنداوەکه بەکاردێت و رێرەوی ئاو دەگوازێتەووە.

به‌هۆی‌ باران بارینی ئه‌م وه‌رزه‌وه‌، ئاستی ئاوی‌ به‌نداوی‌ دوكان به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه‌ و پێده‌چێت به‌هۆی‌ باران بارینی چه‌ند رۆژی داهاتووه‌وه‌ و ئاوی به‌نداوه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی بێل ماوسه‌وه‌ سه‌رڕێژ بێت.

ئه‌مه‌ش شوێنی ده‌رچه‌ی بێڵ ماوسه‌كه‌ی به‌نداوی دوكانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار رێڤان بورهان ئاماده‌كراوه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌و ده‌رچه‌یه‌ له‌ناو به‌نداوه‌كه‌دا ده‌كه‌وێته‌ كوێ و پاش ئه‌وه‌ی ئاوه‌ زیاده‌كه‌ی به‌نداوه‌كه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێت له‌ چ ناوچه‌یه‌ك ده‌ڕژێته‌وه‌ ناو ڕێڕه‌وی ئاوی دوكان، كه‌ ئه‌وه‌ش پێكهاتوه‌ له‌ تونێلێكی گه‌وره‌ كه‌ له‌ناو چیاكه‌دا دروستكراوه‌.

35196 جار خوێندراوەتەوە