سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید نرخی دەستبەرداربون لە ئیسكۆی راگەیاندو بە كەمتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەكەی نابێت.
فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید لە چاوپێكەوتنێكیدا رایگەیاندووە، یانەكە ئامادەیە دەست بەگفتوگۆی فرۆشتنی ئیسكۆ بكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر یانەیەك دەیەوێت ئەو یاریزانە بكڕێت دەبێت گرێبەستی پێشكەشكراوی لە 80 ملیۆن یۆرۆ كەمتر نەبێت.
ئەم لێدوانەی پێرێز لەكاتێكدایە ئیسكۆ وەك یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، ئەوەش یاریزانەكەی بێزار كردووەو بریاریداوە مەدرید بەجێبهێڵێت.
لە ئێستاشدا یانەكانی مانچستەر سیتی و یۆڤانتۆس چاودێری وردی ئەو یاریزانە دەكەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەكانیان.
820 جار خوێندراوەتەوە