لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی هێزەكانی ئەمریكا لەحەویجە سێ تیرۆریست كوژران

10:46 - 06/01/2019
عێراق

دژە تیرۆری عێراق: ئۆپەراسیۆنەكە هێزێكی هاوبەشی ئەمریكی عێراقی ئەنجامیداوە   

لەئۆپەراسیۆنێكی تایبەتیی هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا لەنزیك قەزای حەویجەی باشوری پارێزگای كەركوك. سێ گەورە تیرۆریستی داعش كوژران. 

سەرچاوەیەكی بەرپرس لەدەزگای دژە تیرۆی عێراق رایگەیاند, دوای ئەوەی فڕۆكە جەنگییەكان بۆردومانی گوندی مزێریر-ی سەر بەقەزای حەویجەیان كردوە. هێزێكی هاوبەشی سوپای ئەمریكاو عێراق لەئۆپراسیۆنێكدا بەفڕۆكە دابەزیونەتە گوندەكە و گەمارۆی ماڵێكیانداوە كەزانیاری هەواڵگری لەسەر شوێنەكە هەبووە چەند تیرۆریستێكی داعش لەكۆبونەوەدا بوون. دوای روبەڕوبونەوە سێ تیرۆریستی داعش كوژراون. 

سەرچاوەكەی دژە تیرۆری عێراق دەڵێت: لەنێو كوژاروەكاندا، بەرپرسی ئەو گروپەی تیادایە كەچەندین هێرشیان كردوەتە سەر تاوەرەكانی كارەبا لەنێوان شاری كەركوك و قەزای حەویجەدا. 

214 جار خوێندراوەتەوە