لوتکەى دیدارى ئیلکترۆنی نێوان بایدن و پۆتین دەتوانێت جیهان لە جەنگێکى مەترسیدار دوربخاتەوە؟

دیداری دیپلۆماسیەتی لوتکەی ئیلکترۆنی تازەترین ئامرازێکە کە لە دنیای پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان سەری هەڵداوە، ئەویش بریتییە لە دیداری سەرۆکی وڵاتان بە شێوەی ئۆنلاین بۆ گفتوگۆکردن لە سەر پرسە جیهانیە گرنگ و هەنوکەییەکان، بە ئامانجی پتەوکردنی هاوکاری هەماهەنگی یان چارەسەرکردنی کیشەکان و رێگریکردن لە تەشەنەسەندیان.

 ئەم جۆرە لە دیدار لە رابردودا ئەو گرنگیەی نەبوو، بەڵام سەرهەڵدانی coved-19 ( کۆرۆنا) زەمینەی باشی بۆ دیپلۆماسی ئەلکترۆنی و لە نێویشیدا دیپلۆماسی لۆتکەیی ئیلکترۆنی رەخساند.  جۆبایدنی سەرۆکی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە پیشی هەموو سەرۆکەکانی تری جیهانە لە بەکارهێنای ئەم ئامرازە نوێە و تەنها لەساڵی 2021 زیاتر لە سێ جار دیداری دیپلۆماسیەتی لوتکەی ئیلکترۆنی بەکار هێناوە و، وابریاریشە رۆژی 9-10 /12/2021 دیدارێکی گەورەی جیهانی بە هەمان ئامراز (دیداری لوتکەی ئیلکترۆنی ) سازبدات.


رۆژی سێشەمە رێکەوتی  8/12/2021،  دیداری لوتکە لە نێوان جۆ بایدنی سەرۆکی وولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا لە سەر پرسی قەیرانی ئۆکراین (ئۆکرانیا) بە شێوەی ئۆنلاین  ئەنجامدرا کە ماوەی دوو کاتژمێری خایاند.

  قەیرانی ئۆکراین یەکێکە لەو قەیرانانەی کە مۆرکی هەمیشەی گرتوە بە هۆی گرنگی پێگەکەی و هاوسنوری لەگەڵ روسیا،  ئەم قەیرانە لە ساڵی 2014 شێوەیەکی ترسناک سەری هەڵدا کە سەرئەنجام روسیا توانی دەست بگرێت بە سەر نیمچە دورگەی کریما (قرم).  لەگەڵ ئەوەشدا  روسیا بە پاساوی جۆر بەجۆر پاڵپشتی گروپە جودای خوازەکانی رۆژهەلاتی ئۆکراین، بەڵام سەرئەنجام پە پێی پرۆتۆکۆڵی مینسک2، توانرا کێشەکانی نێوان ئۆکراین و روسیا هێوربکرێتەوە.

لە سەرەتای مانگی رابردودا، روسیا ژمارەیەکی زۆر هیزی هێنایە سنورەکانی ئۆکراین وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکای نیگەران کرد، هەربۆیە هەردوولا سەرلەنوێ قەیرانەکە بە شێوەیەکی ئاڵۆزتر دەرکەوەتەوە.

روسیا لە سەرەتادا پاساوی ئەوەی بۆ هێزەکانی کە سنوری وڵاتی خۆیدان و هەر بۆیە ئازادە لە جوڵە پێکردنیان، لە لایەکی تریشەوە ئۆکراینی بە پێشێلکردنی پرۆتۆکۆلی مینسک٢ تۆمەتبار کرد کە فرۆکەی درۆنی بەکارهێناوە دژ بە گروپە جوداخوازەکان لە رۆژهەڵاتی ئۆکراین. لەبەرامبەریشدا  هاوپەیمانی ناتۆ و فەرەنسا و ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا، روسیایان ئاگادارکردۆتەوە لە هەرکاتێک هێرش بکاتە سەر ئۆکراین پاڵپشتی ئۆکراین دەکەن. ئەمەریکاش نیگەرانی خۆی لە دۆخەکە خستە روو کە ترسیان هەیە لە جوڵەکانی سوپای روسیا.

قەیرانەکە لە ئێستا گەیشتوەتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار. کە هەندێک لە چاودێران بەدووری نازانن کە سیناریۆی ساڵی 2014 روو بداتەوە بە هاتناوەوەی هێزەکانی روسیا بۆ خاکی ئۆکراین، لە لایەکی تریشەوە هەندێک لە چاودێران ئەم جوڵانەی روسیا بە ترساندنی ئۆکراین و ناچارکردنی ئەمەریکاو و ئەندامانی ناتۆیە بۆ ئەوەی رێگری بکات لە قەبوڵکردنی ئۆکراین لە ئەندامێتی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ئەم فشارانەی وەک کارتی فشار بۆ راگرتنی هەر هەوڵێکە لەو بارەوە هەبێت، چونکە بون بە ئەندامی ئۆکراین لە ناتۆ ئاسایشی روسیا دەکەوێتە مەترسیەوە.

  دەرئەنجامی ئەم قەیرانە رێکەوتی 7/12/2021 دیداری دیپلۆماسی لوتکەیی ئیلکترۆنی نێوان جۆ بایدن و ڤلادمیر پۆتینی لێکەوتەوە، کە لەروی تەکنیکیەوە دیدارێکی  گرنگە کە لە ماوەیەکی کەمدا توانانر سەرۆکی دوو دەوڵەتی  کاریگەر بەسەر بریار سیاسی جیهانی بە یەک بگەیەنێت بۆ قەیرانێکی  نێودەوڵەتی کە رەنگە ئاسایشی جیهانی بخاتە بەر مەترسی.

لە دیدارەکەدا هەردولا لەماوەی ئەو دوو کاتژمێرە هەموو ئەو سیناریۆیانەیان خستۆتە بەرباس کە رەنگە دەرئەنجامی هەر جەنگێک کە روبدات لێیبکەوێتەوە. بۆ نمونە جۆبایدن  زۆر راشکاو بوە وئەوەی خستوەتە روو کە ئەوەی لە ساڵی 2014 رویدا و چاوپۆشی لە روسیا کرا ئەمجارە بێدەنگ نابن، هەروەها ئامەژەی بەوە کردوە ئەگەر روسیا هەر کارێكی سەربازی وەها بکات بێگومان سزادانی ئابووری بۆ روسیا لێدەکەوێتەوە، دوبارە ناتۆ هێزی بۆ ناوچەکە دەگەرێنێتەوە، هەروەها خەونی روسیا بۆ راکیشانی بۆری گازی سروشتی (نورد ستریم٢) بۆ ئەوروپا لە گۆر دەنێت، کە ئەمەش سەرچاوەیەکی گرنگی تازەی داهاتە بۆ روسیا.

لە بەرامبەریشدا پوتین ئەوەی راگەیاندو کە روسیا لەگەڵ سزا ئابورییەکان دەستی نەرمکردوە و یەکەم جار نابێت سزا بدرێت، چونکە ئەوە ئاسایشی روسیا لا گرنگترە و بە هێڵی سوری ناوبردوە، هەربۆیە ئەو جوڵە سەربازیانە نزیک لە سنورەکانی روسیا بە هەرەشە بۆ سەر ئاسایشەکەی دەزانێت.

هەرەها سەچاوە رۆژنامەوانییەکان لەوانە نیۆرک تایمس لە زمانی بەرپرسانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکردوە  کە پۆتین سیناریۆی کۆتایی خۆی نەخستوەتە روو، بەوەی کە بە راستی نیازی داگیرکاری هەیە یان تەنها ئەم جوڵانەی بۆ ئەوەیە لە رێگەی قەیران دروستکردنەوە ناچاری رۆژ ئاوا بکات کە وەڵامی داخوازیەکانی بدەنەوە.

سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەگەر چی دیدارەکە جۆرێک لە توندی پێوە دیار بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دابڕاو نەبوو لە کەشی خۆشحاڵی بۆ نمونە  لەو پارچە ڤیدۆیەی کە تەلەفزیۆنی فەرمی روسیا بلاوی کردۆتەوە، لە سەرەتای دیدارەکەوە پۆتین لە بە بایدن ئەڵیت "سڵاو رێز جەنابی سەرۆک" لە بەرمبەریشدا جۆ بایدن بە دڵخۆشیەوە دەڵێت " زۆر خۆشحاڵبوم جاریکی تری بە دیدارتان" .

 ئەوەی جێگەی سەرنجە سەکەوتنی ئەم لوتکە ئیلکترۆنیە ئەگەر چی رون نیە، بەڵام رەنگە رۆڵی هەبێت لە هێورکردنەوەی قەیرانە کە و دەرگا بە روی گفتوگۆ و دانوسانی نوێ بەروی نەیارەکاند بکاتەوە. ئەمەش بۆ خۆی خاڵێکی گرنگە  وەرچەرخانێکی جۆریە لە بواری دیپلۆمسی کە دەکرێت وڵاتان چ بۆ  پتەو کردنی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی و فراوانکردنی هاریکاری  نێوانیان بێت یان بۆ گرتنە بەری رێگە چارە بۆ سنوردارکردنی  قەیران و کێشە نیودەوڵەتیەکان بێت  دەکرێت سود لە دیپلۆماسی لوتکەی ئیلکترۆنی ببینرێت. بەتایبەت دوو وڵاتی زلهێزی جیهانی بۆ هێورکردنەوەی یەکێک لە  ئاڵۆزترین  قەیرانە سیاسەکانی جیهان گرتویانەتە بەر.

لە کۆتایدا پرسیارێک کە جێگەی سەرنجە ئایا جۆ بایدن بۆچی زیاتر لە هەر سەرۆکێکی جیان ئەم شێوە دیپلۆماسیە دەگرێتەبەر ؟ ئەگەر چی وەڵامێکی رەها بۆ ئەم پرسیارە نیە بەڵام سەرنجم لەم بارەوە بریتیە لە :
1-  بارودۆخی تەندروستی جۆبایدن رەنگە هاوکاربیت کەوا سیاسەت دارێژەرانی سیاسەتی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتوەکانی  ئەمەریکا ناچار بکات بەم جۆرە لە دیپلۆماسیە رازیبن.
2-  بڵاوبونەوەی coved-19 ( کۆرۆنا) هۆکارێکی ترە کە لە ماوەی رابردودا بڕوای بە دیپلۆماکاران و سیاسەتوانانی  جیهانی هێنا بێت دەکرێت ئەم ئامرازە رۆڵی هەبێت لە هیورکردنەوەی قەیران و فراوانکردنی هاریکاری نیودەوڵەتی.
3- یەکێکی تر لەپاڵنەرەکانی بەکارهێنانی ئەم ئامرازە لە لایەن جۆبایدنەوە  رەنگە بۆ ئەو بەرنامەیە بگەرێتەوە کە لە سەردەمی هیلاری کلینتۆنەوە بۆ برەوادان بە دیپلۆماسیەتی ئەلیکترۆنی گیراوەتەبەر لە لایەن وەزارەتی دەرەوە.
4-  هۆکارێکی تریش ئەوەیە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بیەوێت پیشەنگ بێت لە برەودان بەم ئامرازە نوێە لە بواری پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکان.

420 جار خوێندراوەتەوە