ململانێی نێوان گەنجەکان و سەرکردەکانی شاخ لەنێو بزوتنەوەی گۆران

گۆڕان وەک بزوتنەوەیەکی ئۆپۆزسیۆنی کە دروست بوو هەژانێکی گەورەی لە دۆخی سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزاری هێنایە کایە، سەرەرایی ترس و تۆقاندن و نانبرین و گزیکردن لە هەڵبژاردنەکان، بەڵام لە خولی سێیەمى پەرلەمان (25) کورسی و لە خولی چوارەمیش (24) کورسی بە دەست هێنا.

بزوتنەوەی گۆڕان بە دەر لەوەی کە خاوەنی بەرنامەیەکی سیاسی گشتگیر بوو کە ئامانجی چاکسازی بوو، لە هەمانکاتدا ئەندام وهەڵسوراوەکانی خاوەنی تێروانی و دنیا بینی جیاواز بوون، بەڵام دیاریترین دوو گروپێک کە لێی پێکهاتبوون سەرکردەکانی شاخ و گەنجەکان بوون.

وا چاوەران دەکرا پێکدادان لە نێوان دونیا بینیان روبدات، یەکەم کەسیش لە سەرەتا دەرکەوتنی بزوتنەوەی گۆران ئەو پرسەی وروژاند بەختیار عەلی نوسەر بوو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی ئاماژەی پێکرد لە ساڵی (2009). هەتا بوونی کاک نەوشیروان لە ژیاندا ناکۆکیەکانی نێو گۆڕان ئەگەر هەبوون چ لە نێوان سەرکردەکانی شاخ و بەشێک لە رەوتە جیاکانی، بەڵام هیچ کامیان نەیانتوانی بیگەیەنە ئەو ئاستەی زەرەر لە بزوتنەوەکە بدەن.


 لە دوای کۆچی دوای کاک نەوشیروان وردە وردە ململانێەکان سەریان هەڵدا، بەڵام نەک لە نێوان گەنجەکان و سەرکردەکانی شاخ بەڵکو ململانێەکە لە نێوان خودی سەرکردەکانی شاخ سەریان هەڵدا بە تایبەت لە سەروبەندی پێکهێنانی یەکەم خانەی راپەراندن و هەڵبژاردنی رێخکەری گشتی بزوتنەوەکە بۆ جێگرەوەی کاک نەوشیروان.

 گەنجەکان دوور نەبون لەم ململانێیەدا نەشبون بە رەوتێک دژ بە ململانێى سەرکردەکانی شاخ ببنەوە  و بەرنامە سیاسیەکەی بپاریزن، لە کاتێکدا کاک نەشیروان هەمیشە شەری گەورە بۆ گەنجەکان دەکرد لە بەرامبەر نارەزایەکانی سەرکردەکانی شاخ لە رۆڵ پێدان بە گەنجەکان لە کایە گرنگەکان بە تایبەت لەو کاتەی گۆڕان بریاری بەشداریکردنی دا لە کابینەی هەشتەم.

دیارە گەنجەکان رۆلێکی زۆر گەورەیان لە نەخشەسازی یەکەم خانەی راپەراندن بۆ سەرکردەکانی شاخ هەبوو، چونکە بەشێک لەوانە ئامادە نەبوون واز لە پۆستەکانیان بهێنن و ببن بە ئەندامی خانەی راپەراندن هەندێکی تریشیان بۆ بەرژەوەندی تر پاشەکشەیان کرد.

دیارە دژ نەوەستانەوەی گەنجەکان دژ بە ململانێی نێوان سەرکرەکانی شاخ و دابەشبونیان بەسەر هەردوو بەرەکەدا زیاتر ململانێکانی بە ئاراستەی ئالۆزترکردن برد، چونکە بەشێک لەو گەنجانە لە پێناو بە دەست هێنانی پۆست و بەلێن پێدانیان بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمان و بون بەسەرۆکی لیست دووبارە و سێ بارە کاندیدکردنیان و مانەوەیان چ لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بێت یاخود پەرلەمانی کوردستان پاڵپشتی لایەک لە لایەکانی ململانێکەیان دەکرد و دابەشبون بەسەریاندا. تەناتەن بەشێکیان وەک نوێنەر شەری راگەیاندنیان بۆ دەکردن، هەندێک لە گەنجەکان لە بێ ئاگاییان وا تێگەیشتن کە بەرەیەک لەم بەرانە راستگۆیە و بەرژەوەندییەکانی گۆران و بەرنامە سیاسیەکەی کاک نەوشیراون دەپارێزێت، پشتگیریان لە بەرەیەکیان دەکرد. لەو نێوەندەشدا بەشێک لە گەنجەکان کە پشتیگیری هیچ یەک لە بەرەکەیان نەدەکرد هەوڵی نێوەندگیری و تەشەنە نەکردنی ململانێکانیان دەدا یان هەوڵی پاراستنی گۆڕان و بەرنەمەکەیان دەدا لە لایەن هەردوو بەرەکە تاوانباردەکران کەوا سەر بەبەرە نەیارەکەیانن.

 ئەم ململانێیانە تاکو هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەگەیشتنە نێو پەرەی رۆژنامەکان و سایتەکان و سۆشیال میدیا، هەر بۆیە هەردوو بەرەکە بە هاوتا کاندیدەکانی خۆیانیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری کرد، بە واتایەکی تر بەرژەوەندییەکان ململانێیەکانی نەگەیاندە دەرەوەی بزوتنەوەکە هەر بۆیە گۆڕانخوازان بە ئومێدەوە لە دۆخەکەیان دەڕوانی و ئومێدیان بە چارەسەرکردن هەبوو.

 لەسەروبەندی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە گۆڕان یەکەم جار بوو بەشداری هەڵبژاردن بێت بە غیابی کاک نەوشیروان، رێژەی دەنگەکانی زۆر دابەزین و تەنها ئەو کاندیدانەش دەنگی ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیان بە دەست هینا کە پیشتر یان ئەندامی پەرلەمان بوون چ لە عێراق یان هەرێم یان ئەنجومەنی پارێزگاکان، بە مانایەکی تر تەنها دووبارەکان دەرچونەوە.

ئەم دەرئەنجامە خراپەی هەڵبژاردن هەموو ئەوانەی بەرپرسیاربوون لەو کاتەی گۆڕان هەوڵیان ئەدا بەرپرسیاریەتی دەرئەنجامە خراپەکە لە سەر خۆیان لابەرن بیخەنە سەر لایەکی تریان، هەربۆیە ململانێکانی قوڵتر کردەوە لایەکیان پرسی گردەکەیان وروژاند دایان بە رۆژنامەکان لە کاتێکدا ئەبوایە ئەم پرسە بە شێنەی لە نێوانیان یەکلای بکرایەتەوە، لایەکەی تریش بە تایبەت بەشێک لە گەنجەکان بۆ ئەوەی رێگەکەیان بۆ تەخت بێت و بەرژەوەندیەکانیان ببەن بەرێوە لە گەڵ ئەوانەی بازرگانی گۆرانیان لابوو ئاگرەکەیان خۆشتر کرد هەر بۆیە  پرسی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان بە کارهێنا کە بەرەکەی تر سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکەیان کردوە هەر بۆیە دەنگەکان کەمتر بووە.

بە داخەوە ئەمە درزی گەورەی خستە نێوان بەرەکان. هەربۆیە  هێزە نەیارەکانی گۆران ئەمەیان بە هەل زانی بۆ لێدان لە گۆران، نەیارەکانی گۆڕان هێرشی زۆر نارەوایان دەست پێکرد، تەنانەت بەشێک لە هێرشەکان بۆ سەر خودی کاک نەشیروان بوون، لەو ساتە وەختەش بەرەکەی تر مەرجی مانەوەیان لە گۆڕان پەیوەست کرد بە یەکلاکردنەوەی پرسی گردەکە، ئەگەر چی لە سەر پرسی گردەکە رونکردنەوە درا، بەڵام دەبوایە کاری جدی تر بکرایە کە بروا بە دۆست و نەیارەکانی بهینن، بەشێک لەمانە پاساو بوون دەنا هەردوو لا خاڵی هاوبەشیان زۆر بوو، بەڵام پەنا بردنیان بۆ خالێ لاوەکی ناکۆکیەکان بە تایبەت پرسی گردەکەش بۆ خۆکشانەوە بوو لە بەرپرسیاریەتی بە تایبەت ترسان لە لاوازبونی زیاتری بزوتنەوەکە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی بەرپرسیاری نەکەوێتە سەریان ئەگەر نا بۆ لە دوای هەڵبژاردنەکان کێشەکان تەقینەوە کە دەبوایە لە سەروبەندی هەڵبژاردنی خانەی راپەراندن و ریکخەری گشتی ئەم کێشانە بتەقینایەتەوە.

ئەم وتارە درێژەی دەبێت...

507 جار خوێندراوەتەوە