هەولێر؛ ئەو خوێندكارانەی ناویان بۆ زانكۆ و پەیمانگاكان نەگەڕاوەتەوە گردبونەوە

KNN : Kurdish News Network
04:19 - 14/10/2018
کوردستان
+
-

هەولێر؛ خوێندكاران لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گردبونەوە
محەمەد سابیر: ڕۆژی چوارشەممە سیستمی زانكۆلاین كارادەكرێتەوە
محەمەد سابیر: دەرچوانی 12ی ئامادەیی دەتوانن ناوی خۆیان یاخود سكاڵاكانیان تۆمار بكەن


دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی, لەشاری هەولێر, دژی نەگەڕانەوەی ناوەكانیان لە زانكۆ و پەیمانگا حكومیەكان گردبونەوە.


پەیامنێری KNN ڕایگەیاند: گردبونەوەكەی شاری هەولێر, لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بوە و ژمارەیەكی زۆر لەخوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەشداربون.

ئەو خوێندكارانە دەڵێن، ناكرێت رەنجی 12 ساڵی خوێندنیان بەفیرۆ بڕوات و لە هیچ زانكۆ و پەیمانگایەك وەرنەگیرێن، دەشڵێن، ئامانجی حكومەت ناردنی خوێندكارانە بۆ زانكۆ ئەهلیەكان لەپێناو سودمەندبونی كۆمپانیا حزبیەكانیان لە داهاتی ئەو زانكۆیانە.

لای خۆیەوە محەمەد سابیر, بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە KNNی ڕاگەیاند: لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوەوە سیستەمی زانكۆلاین جارێكی دیكە كارادەكرێتەوە و ئەو دەرچوانەی 12ی ئامادەیی كە نمرەیان بەرزە و ناویان نەهاتۆتەوە دەتوانن سكاڵایان هەیە دەتوانن فۆرمی سكاڵا پڕ بكەنەوە.

1372 جار خوێندراوەتەوە