رۆیتەرز: گەمارۆی دەریایی ئێران چەندین مانگ بەردەوام دەبێت

KNN : Kurdish News Network
01:16 - 02/05/2026
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی سەپاندنی گەمارۆیەکی دەریایی درێژخایەن بەسەر ئێراندا دەکات کە لەوانەیە چەندین مانگ بخایەنێت، بەمەبەستی ئیفلیجکردنی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە و ناچارکردنی بە قبوڵکردنی مەرجەکانی واشنتۆن.

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەکانی کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە بۆ ماوەیەکی درێژ گەمارۆکان بەردەوام بێت. لە لایەکی دیکەشەوە، دیپلۆماتکارانی ئەوروپی پێشبینی دەکەن دۆخی ئێستای گرژییەکان بۆ ماوەیەک وەک خۆی بمێنێتەوە و بەدووریشی دەزانن دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان چارەسەرێکی خێرا بەدوای خۆیدا بهێنێت، بەتایبەت کە کەلێنی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو وڵات زۆر فراوانە.

 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نیگەرانییەکی نێودەوڵەتی هەیە لە هەر ڕێککەوتنێک کە وابکات ئێران وەک سەرچاوەی هەڕەشە بمێنێتەوە، و پێشبینی دەکرێت ململانێکان ببنە ململانێیەکی "بەستوو". لەگەڵ ئەوەشدا، سەرەڕای پاشەکشە سەربازییەکانی، تاران هەوڵدەدات کۆنترۆڵی خۆی بەسەر گەرووی هورمزدا بقۆزێتەوە.

 

سەبارەت بە لێکەوتە ئابوورییەکانیش، دۆناڵد ترەمپ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت تەنها وەک "ناسەقامگیرییەکی کورتخایەن" دەبینێت. سەرەڕای ئەوەی ئێران پێشنیازێکی هەموارکراوی پێشکەش کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاسۆیەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە بەدی ناکرێت.

97 جار خوێندراوەتەوە