وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، زنجیرەیەک پەیوەندیی تەلەفۆنیی چڕی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناوچەکە ئەنجامداوە و تێیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیریی ناوچەکە، بۆ دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەگەڕێتەوە
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی وەزارەتەکە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی عێراقچی وڵاتانی (تورکیا، قەتەر، سعودیە، میسر، عێراق و ئازەربایجان)ی گرتووەتەوە. وەزیری دەرەوەی ئێران لەو پەیوەندییانەدا ئاشکرای کردووە کە خولێکی نوێی دانوستانەکان بە نێوەندگیریی وڵاتی پاکستان دەستیپێکردووە
عێراقچی ئاماژەی بەوەش کردووە، تاران بە "نیازپاکییەوە" و بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگ چووەتە ناو ئەم خولەی دانوستانەکانەوە، هەرچەندە متمانەیەکی ئەوتۆیان بە واشنتۆن نییە
عێراقچی لە بەشێکی تری لێدوانەکانیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە ڕێگەی دیپلۆماسی، بەو مەرجەی ئەمریکا لە گوتارە هەڕەشەئامێزەکانی بەرامبەر تاران پاشەکشە بکات و فشارەکان کەم بکاتەوە. هاوکات،
22 جار خوێندراوەتەوە