واشنتۆن پێشنیازەکەی تارانی ڕەتکردەوە و ترەمپ مەرجی نوێ بۆ ڕێککەوتن دادەنێت

KNN : Kurdish News Network
07:41 - 01/05/2026
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوخۆیدا گیرۆدەی "پشێوییەکی گەورە" و ململانێی توندی نێوان سەرکردەکان بووە، ئەمەش دوای ئەو گورزانەی ئاراستەی تاران کراون

 

 

ئاشکرای کرد کە سەرکردەکانی ئێران خوازیاری ڕێککەوتنن، بەڵام بەهۆی پەرەپێدانی ململانێ ناوخۆییەکانیانەوە ناتوانن بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن

 

سەبارەت بە پرۆسەی دانوستانەکان، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ڕێگەی لایەنی پاکستانییەوە پەیوەندییەکان بەردەوامن، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە بەو پێشنیازەی لە تارانەوە پێیان گەیشتووە ڕازی نییە و دەبێت ئێران پێشنیازێکی گونجاوتر بخاتە ڕوو

 

 

هاوکات، ترەمپ هێرشی توندی کردە سەر هەڵوێستی وڵاتانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ڕایگەیاند: "ڕازی نیم لێیان، چونکە وای دەبینن کە ئاساییە ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

 

لە ڕووی سەربازی و یاساییەوە، ترەمپ جەختی لە توندکردنی گەمارۆی سەر گەرووی هورمز کردەوە و ڕایگەیاند کە بەرەو "سەرکەوتنێکی مەزن" هەنگاو دەنێن. هەروەها بڕیاری کۆنگرێسی بۆ دیاریکردنی کاتی کۆتاییهێنان بە شەڕ ڕەتکردەوە و وتی مۆڵەتی 60 ڕۆژ بۆ کۆتاییهێنان بە کارە دوژمنکارییەکان نادەستوورییە ئاماژەی بەوەش کرد کە بۆ بەردەوامیدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان داوای مۆڵەت لە کۆنگرێس ناکات، چونکە هیچ سەرۆکێک ئەو کارەی نەکردووە، جەختیشی کردەوە کە ئەمریکا خاوەنی بڕێکی بێپێشینە لە تەقەمەنییە و کۆگاکانیان لە سەرانسەری جیهان پڕن.

22 جار خوێندراوەتەوە