ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بەشێک لە تواناکانی خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەیارەکانیدا نیشانی جیهان داوە و داواش دەکات لە ڕێگەی "جیهادی ئابوورییەوە" دوژمنەکانیان تێکبشکێنن
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "کۆماری ئیسلامی بەشێک لە توانا ناوازەکانی خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەیارانی پێشکەوتنی وڵاتەکەیدا بۆ هەموو جیهان سەلماندووە"
ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا قۆناغی جیهادی ئابوورییە و پێویستە لەم مەیدانەدا کار بۆ بێ ئومێدکردنی دوژمن و شکستپێهێنانی بکرێت
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، خامنەیی ئاماژەی بە ڕۆڵی گەلی ئێران کرد لە پشتیوانیکردنی دامەزراوە سەربازییەکان و وتی: "گەلی ئێران لە ڕێگەی ئامادەیی بەردەوامیان لە مەیدانە جیاوازەکاندا، پشتیوانی و داکۆکی خۆیان بۆ هێزە چەکدارەکان دووپات کردووەتەوە"
19 جار خوێندراوەتەوە