دوای زنجیرەیەک
گفتوگۆ، بڕیار درا گەشتی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج،
ڕاستەوخۆ لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانییەوە بۆ شاری جەدەی
عەرەبستانی سعودیە دەست پێ بکات.
ڕۆژگار جەعفەر،
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پرۆسەی حەج ڕایگەیاند؛ گفتوگۆکان لەگەڵ دەستەی گشتیی حەج و
عومرەی عێراق و کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی، بەوەش
حاجیانی کوردستان دەتوانن لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمەوە گەشتەکانیان ئەنجام
بدەن.
ئاماژەی بەوەش
کرد، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە (7ی ئایاری 2026)، یەکەم کاروانی حاجیان لە فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەڕێ بکەوێت، هاوکات ڕۆژی دواتر (8ی ئایار) گەشتی حاجیان لە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییشەوە دەست پێ دەکات.
124 جار خوێندراوەتەوە