وەزارەتی بازرگانیی عێراق پێشبینی دەکات لەم وەرزەدا بەرهەمی گەنم بگاتە 5 ملیۆن تۆن، ئەوەش بەهۆی زۆریی ڕێژەی بارانبارین و زیادبوونی ڕووبەری چاندنی گەنم لە دەرەوەی پلانی فەرمیی دەوڵەت
حەیدەر نووری گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە ڕایگەیاند: بەپێی ئەو پلانەی لەلایەن وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانەوە دانراوە، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵ لە نێوان 4 بۆ 4.5 ملیۆن تۆن بێت، بەڵام ئەگەر حکومەت بڕیار بدات ئەو گەنمەیش وەربگرێت کە لە دەرەوەی پلانەکە و بە پشتبەستن بە ئاوی باران چێنراوە، ئەوا بڕی بەرهەم دەگاتە 5 ملیۆن تۆن و ڕەنگە زیاتریش بێت
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کرد، زۆریی بارانبارینی ئەمساڵ وایکردووە ژمارەیەک لە جوتیاران لە دەرەوەی پلانی فەرمی دەست بە چاندن بکەن، ئەگەر حکومەت ئەو بەرهەمە بگرێتە خۆ، بازدانی گەورە لە بڕی گەنمی کۆکراوەدا ڕوودەدات
سەبارەت بە مەرجەکانی وەرگرتنیش، گەرعاوی جەختی کردەوە کە ڕێکارەکان وەک ساڵانی ڕابردوو توند دەبن و بڕی گەنمەکە بەپێی ڕێژەی شێ و پاکی و کوالێتییەکەی وەردەگیرێت.
31 جار خوێندراوەتەوە