عەبدوڵا
ئۆجالان لە نوێترین پەیامیدا بۆ کۆنفرانسی "کوردانی باکوور یەکێتیی نەتەوەیی
خۆیان تاوتوێ دەکەن"، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەدیهێنانی یەکێتیی دیموکراتیک
بۆ گەلی کورد نەک تەنها بژاردە، بەڵکو "پێویستییەکی ناچاریی مێژووییە"
لە
پەیامەکەیدا کە ئاڕاستەی بەشداربوانی کۆنفرانسەکەی کردووە، ئۆجالان ئاماژە بەوە
دەکات کە مانەوەی هەر گەلێک بەندە بە توانای گۆڕانکاریی و خۆگونجاندنی لەگەڵ
سەردەمدا. ڕاشیگەیاندووە کە کۆمەڵگەی کوردی بەهۆی سیاسەتەکانی نکۆڵیکردن و
فشارەوە، لە گۆڕانکارییە سرووشتییەکان بێبەش کراوە، بۆیە لە ئێستادا پێویستە لەسەر
بنەمایەکی دیموکراتیک و هۆشمەندانە بونیادی کۆمەڵایەتی خۆی نوێ بکاتەوە
ئۆجالان
جەخت لەوە دەکاتەوە کە یەکێتیی نەتەوەیی تەنها لە ڕێگەی "دانوستانی
دیموکراتیک" و دوورکەوتنەوە لە توندوتیژیی ناوخۆیی بەدی دێت. دەشڵێت:
"پێویستە لە پەیوەندییە ناوخۆییەکانماندا لەبری توندوتیژی، سیاسەتی
دیموکراتیک و یاسا بکەینە بنەما"
لە
بەشێکی تری پەیامەکەیدا، ڕەخنە لە سیستەمی عەشیرەتگەریی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە
تەسکەکان دەگرێت و وەک بەربەستێکی گەورە لەبەردەم یەکێتیی نەتەوەیی وەسفیان دەکات،
کە بوونەتە هۆی لاوازکردنی تەونی کۆمەڵایەتی کورد
لە کۆتاییدا بانگەشە بۆ بەستنی
کۆنگرەیەکی یەکێتیی دیموکراتیکی بەرفراوان دەکات وەک بەرپرسیارێتییەکی هەنوکەیی بۆ
دەرکەوتنی ئیرادەیەکی هاوبەش لە پێناو داهاتوویەکی گەشتر بۆ گەلی کورد.
114 جار خوێندراوەتەوە