ئەمریکا بۆمبهاوێژێکی زەبەلاحی دیکە لە دژی ئێران بەکاردەهێنێت

KNN : Kurdish News Network
10:44 - 07/03/2026
جیهان
+
-

فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژی زەبەلاحی ئەمریکی کە توانای هەڵگرتنی 24 مووشەکی کرووزی هەیە گەیشتە بنکەی هێزی ئاسمانی شاهانەی فیەرفۆردی بەریتانی.

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بەریتانیا رێگەی بە ئەمریکادا بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بەکاربهێنن، ئەوەش تەنیا بۆ هێرشکردنە سەر پێگە مووشەکییەکانی ئێران.

 

بۆمبهاوێژی B-1 lancer کە بەیەکێک لە گەورەترین و خێراترین بۆمبهاوێژەکانی سوپای ئەمریکا دادەنرێت، 44.5 مەتر درێژیەکەیەتی و کێشی فڕۆکەکە دەگاتە 86 تەن و درێژی باڵەکانی زیستر لە 40 مەترە.

 

خێرایی ئەو بۆمبهاوێژە دەگاتە 1444 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک و توانای هەڵگرتنی 24 مووشەکی کروزی هەیە.

 

دەستەی فڕۆکەوانی ئەو بۆمبهاوێژە زەبەلاحە لە 4 کەس پێکهاتووە و فڕۆکەکە سیستمی رادار و شوێنهەڵگری پێشکەوتووی هەیە و لە توانایدایە خۆی لە رادارەکانی دوژمن بشارێتەوە.

 

پیت هێگست وەزیری جەنگی ئەمریکا پێشتر رایگەیاندبوو، هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران بە شێوەی بەرچاو زیاد دەکەن و چەندین چەک و کەرستەی سەربازی نوێ و پێشکەوتوو لە شەڕەکەدا بەکاردەهێنن.

 

بەریتانیا ئەگەرچی رێگەی بەئەمریکا داوە بنکە سەربازییەکانی بۆ هێرش لە دژی ئێران بەکاربهێنێت، بەڵام راستەوخۆ بەشدار نییە لەو هێرشانەی واشنتن بە هاوبەشی لە گەڵ تەلئەبیب لە رۆژی 28ی شوباتەوە لە دژی تاران دەستیان پێکردووە.

237 جار خوێندراوەتەوە