ناتانیاهۆ: هێزەکانمان بە چڕی لە دڵی تاران دەدەن

KNN : Kurdish News Network
06:43 - 01/03/2026
جیهان
+
-

 

 
  بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیامێکی نوێیدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی چۆتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە لە ڕوبەڕوبونەوەی ئێراندا.

 

هەواڵ: KNN


ناتانیاهۆ ئاشکرای کرد کە هێزە ئاسمانی و سەربازییەکانی ئیسرائیل لە ئێستادا بە چڕی خەریکی لێدانی "دڵی تاران"ن و جەختی کردەوە کە ئەو بەڵێنەی بۆ ماوەی چل ساڵ دابوی، ئێستا جێبەجێی دەکات.

 


  ناتانیاهۆ ڕایگەیاند: "بۆ ماوەی چل ساڵ تەمەنای ئەوەم دەکرد گورزێکی کوشندە لە ئێران بوەشێنم؛ ئێستا ئەو کاتە هاتووە و ئێمە وەفاداری بەڵێنەکەمان دەبین."

 

  سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دۆخی ئێستای وڵاتەکەی بە "شەڕی سەلماندنی بوون" ناوبرد و وتی: "ئێمە لە هەڵمەتێکی سەربازیداین کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە، هەموو هێزی خۆمان بۆ ئەم جەنگە تەرخان کردووە."

 

  ناتانیاهۆ دووپاتی کردەوە کە هێزەکانیان بە هێزێکی زۆرەوە لە ناو جەرگەی پایتەختی ئێران (تاران) دەدەن و ئۆپەراسیۆنەکان لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا چڕتر دەبنەوە.
  ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسرائیل "ڕۆژانێکی سەخت" بەڕێ دەکات، بەتایبەت دوای ئەو هێرشانەی دوێنێ کرایە سەر تەلئەبیب و ئەمڕۆش کرایە سەر ناوچەی "بێت شەیمش".

 

  لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ناتانیاهۆ هۆشداری دا کە لە ڕۆژانی داهاتوودا هێزی هێرشەکانیان زیاتر دەبێت و ئیسرائیل بە هەموو توانایەوە بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە ئامانجە کۆتاییەکان.

519 جار خوێندراوەتەوە