لایەنی پەیوەندیدار: سوتەمەنی و بەنزینی پێویست هەیە و قەرەباڵخی دروست مەکەن

KNN : Kurdish News Network
11:49 - 01/03/2026
کوردستان
+
-

دوای دروستبوونی قەرەباڵخی لە بەنزینخانەکان لایەنی پەیوەندیدار دەڵێت سوتەمەنی و بەنزینی پێویست هەیە و قەرەباڵخی دروستمەکەن و نرخ بەرزنابێتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاند: تەواوی هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، هیچ قەرەباڵخی دروست نەکەن و مەترسییان نەبێت لە نەمانی بەنزین، چونکە زۆرە و نرخیش جێگیرە."

وتیشی، نرخ نەگۆڕاوە و بەرهەمهێنانی بەنزین وەک خۆی وایە، دابەشکردنی بەنزینی 750 دینارییش بەردەوامە، بۆیە پێویست ناکات کەس نیگەرانی سووتەمەنی بێت.

نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵی کواڵیتی بەرز لە هەولێر لەنێوان 800 بۆ 875 دینارە و لە سلێمانی 875 دینارە.

کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان دوێنێ رایگەیاند، بەهۆی جەنگی ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکاوە بەنزین "کەم نابێتەوە و زیادیش دەبێت."

جگە لە بەنزینی نۆرماڵ، لە هەرێمی کوردستان دوو جۆری دیکە بەنزینی بازرگانیی هەن، ئەوانیش موحەسەن، لیتری بە هەزار و 50 دینار بۆ هەزار و 100 دینارە و سووپەر بە هەزار و 200 بۆ هەزار و 250 دینار دەفرۆشرێت.

196 جار خوێندراوەتەوە