عەباس عەراقچی: ئەو ئاڵایەی خامنەئی هەڵیکرد لەسەر زەویی نامێنێتەوە و دەیگوازینەوە بۆ لوتکەی بەرزتر

KNN : Kurdish News Network
09:13 - 01/03/2026
جیهان
+
-

عەباس عەراقچی دەڵێت ئەو ئاڵایەی خامنەئی هەڵیکرد لەسەر زەویی نامێنێتەوە و دەیگوازینەوە بۆ لوتکەی بەرزتر ڕابەری ئێران میراتی کۆڵنەدانی بۆ بەجێهێشتون.

 

هەواڵ:KNNC

دوا کوژرانی عەلی خامنەئی ڕابەری ئێران عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند درێژەپێدەری ڕێگەکەی دەبن و ئەوەی بۆیان بەجێماوە میراتە.

 

پەیامەکەی عەراقچی:


"بە دڵێکی پڕ لە ئازار و خەمەوە سەرەخۆشی لە گەلی ئێران و ئوممەتی ئیسلامی دەکەم بە بۆنەی شەهیدبوونی ڕێبەری و ژیر ئیمام ئایەتوڵڵا خامنەئی (خوای گەورە سەلامی بدات و ئارامی ببەخشێت).

ئەو سەرکردە دانایە بە پتەویی بڕیاردان و قووڵی لە پلاندانان و خۆڕاگری لە ڕێگای حەقیقەتدا، میراتێکی بەردەوامی شەرەف و حیکمەت و کۆڵنەدان بۆ مێژوو بەجێهێشت، شەهیدبوونی کەسایەتییەکی وەها گەورە بێگومان خەسارەتێکی گەورەیە و خەمێکی جەرگبڕە، بەڵام قوتابخانەی ڕوون و ڕێبازە چەسپاوەکەی بە زیندووی و دینامیکی و ئیلهامبەخش دەمێنێتەوە.

ئێستا لەم کاتە چارەنووسسازەدا، پاراستنی ئەم میراتە بەنرخە و درێژەدان بە ڕێبازە ڕووناکەکەی عەبدولساڵح، ئەرکێکی مێژووییە و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە لەسەر شانی هەمووان.

ئەم ڕێگایە ڕێگای ئیمان و بەرخۆدان و ئومێدە؛ ڕێگایەک کە بە خوێنی پاکی شەهیدان ئاوی پێدەدرێت و بە ئیرادەی پتەوی سەرکردەکانی بەردەوام دەبێت.

ئەو ئاڵایەی کە هەڵیکرد لەسەر زەوی نامێنێتەوە و دەستی دڵسۆز و چەسپاو دەیگوازنەوە بۆ لوتکەی بەرزتر..."

278 جار خوێندراوەتەوە