ڤیلادیمێر پوتین و ئەنجومەنی ئاساییشی ڕوسیا بۆ پرسی ئێران کۆدەبنەوە و بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیاش دەڵێن ئێمە بەشداری لێدانی ئێرانمان نەکردوە.
هەواڵ:KNNC
پەیوەست بە گرژییەکانی ئێران لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل، کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا-کریملن ڕایگەیاند: کە ڤیلادیمێر پوتین لەگەڵ ئەنجومەنی ئاساییشی ڕوسیادا بۆ پرسی ئێران کۆدەبێتەوە.
لای خۆشییەوە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەبارە ڕووداوەکانەوە ڕایگەیاند: ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر ئێران ناڕەوا و بێپاساون و ڕوسیا بەتەواوەتی دژییەتی.
لەلایەکی دیکەوە هەریەک لە بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا بێبەرییبوونی خۆیان لە هێرشەکانی سەر ئێران ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەدا کە بە هیچ جۆرێک بەشدارییان لە لێدان لە ئێراندا نەکردوە...
67 جار خوێندراوەتەوە