چوار ڕۆژ پشوی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا و هۆکارەکەی بۆ پاراستنی گیانی خوێندکار و مامۆستایان دەگەڕێندرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا چوار ڕۆژ پشوی فەرمیان ڕاگەیاند.
ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا:
لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا چوارشەممە ٤ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
٢٨ ی ٢ ی ٢٠٢٦
34 جار خوێندراوەتەوە