داواکاری گشتیی تورکیا
دەڵێت یاساش هەموار بکرێتەوە بۆ کەس تایبەت نابێت و عەبدوڵڵا ئۆجالان نە بەردەبێت
نە سزاکەی کەمدەکرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئاکن گورلەک داواکاری گشتیی لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی و پێشهاتەکانەوە ڕایگەیاند: دەکرێت لە تورکیادا
یاسا هەمواربکرێرەوە و گۆڕانکاریی دروستببێت بەڵام یاسای تایبەت بۆ عەبدوڵڵا
ئۆجالان و کەسی دیکە دەرناکرێت.
داواکارە گشتییەکەی تورکیا بەڕوونیی ئاماژەی بەوەکرد کە مافی هیوا بە ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە
نادرێت و وتی، مافی هیوا بە عەبدوڵڵا ئۆجالان نادرێت لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی سزاشی
بۆ دەرناکرێت و گۆڕانکاریی لەو پرسەدا ڕوونادات.
ئەوەش لە کاتێکدایە
زیاتر لە ساڵێکە پڕۆسەیەکی نوێی چارەسەریی لە تورکیا و باکوری کوردستان
دەستیپێکردوە و لەگەڵ ئەو هەنگاوانەی کورد بۆ پڕۆسەکە ناویەتی تورکیا سستە و
داواکاریی بەردەوامی کورد و پەکەکەش مافی هیوا بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان و
ئازادکردنییەتی...
255 جار خوێندراوەتەوە