بلومبێرگ: تورکیا دەیەوێت هاوشێوەی سوریا هەژمونی لە ئێران فراوان بکات

KNN : Kurdish News Network
02:29 - 26/02/2026
کوردستان
+
-

تورکیا ئامادەکاری کردوە هەمان سیناریۆی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا لە ئێران دووبارە بکاتەوە و لەوێش هەژمونی سەربازیی فراوان بکات و ئامانجیشی تەنها ناوچە کوردییەکانە.

هەواڵ:KNNC

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی بلومبێرگ، تورکیا بە فەرمی پلانەکانی خۆی بۆ ئەگەری نائارامی لە ئێران نوێ کردوەتەوە و  تورکیا پلانی داڕشتووە کە لە ئەگەری هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران یان دروستبوونی پێکدادانی ناوخۆیی، هێزەکانی بنێرێتە قووڵایی خاکی ئێران، ئەویش ئەمە نەک بۆ پاراستنی سنور، بەڵکو بە مەبەستی دەستوەردان.

بلومبێرگ ئاماژە بەوە دەکات کە یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکانی سوپای تورکیا، کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی دیاریکراوە لە ناو خاکی ئێراندا.

ڕاپۆرتەکە ئەوەی ڕوونکردوەتەوە کە تورکیا تەنها کاتێک ئەو هەنگاوە دەنێت کە دەسەڵاتی ناوەندی لە تاران لاواز بێت یان کۆنترۆڵی بەسەر ناوچە سنوورییەکاندا نەمێنێت.

201 جار خوێندراوەتەوە