سەرکردەیەکەی پەیەدە دەڵێت ئەو سوپایەی هەزاران چەکداری تیرۆرستی داعشی
تێدایە کورد کۆمەڵکوژ دەکات و جیهانیش بێدەنگە و کوردیش بەرخۆدانێکی مێژویی دەکات.
هەواڵ:KNNC
فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات-پەیەدە لەبارەی
شەڕی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب ڕایگەیاند: کورد لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە
بەرخۆدان و بەرگرییەکی مێژویی دەکات و ئەم داستانەش دەچێت سەر داستانەکانی دیکەی
گەلەکەمان.
فۆزا یوسف وتی لە گەڕەکی کوردانی حەلەب نەخۆشخانە و ناوەندە سڤیلییەکان بە
ئامانج دەگیرێن و چەکداران دەست لە هیچ ناپارێزن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش بێدەنگە.
سەرکردەکەی ڕۆژئاوا وتیشی، ئەو وەزارەتەی ناوی بەرگریی سوریایە بە هەزاران
چەکداری تیرۆرستی داعشی تێدایە کە بە ناوی سوپاوە شەڕی کورد دەکەن و کورد قڕدەکەن
بەبەرچاوی جیهانەوە....
149 جار خوێندراوەتەوە