ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان: سوپاکەمان ئۆپەراسیۆنێکی بەهێز و بێوێنەیان ئەنجامداوە

KNN : Kurdish News Network
03:19 - 10/01/2026
کوردستان
+
-

ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان دان بە بەشداری تورکیادا دەنێت لە شەڕی گەڕەکە کوردییەکاندا و دەڵێت بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنەکانی حەلەبدا کردوە و سوپاکەیان ئۆپەراسیۆنێکی بێوێنەیان لە حەلەب ئەنجامداوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

ئۆکتای ساراڵ گەورەڕاوێژکاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنەکانیان لە سووریا دەرئەنجامی هێزی سوپاکەیانە و جەخت دەکاتەوە کە هەرگیز سازش لەسەر سنوورەکان ناکەن.

 

ئۆکتای ساراڵ ئاماژەی بەوە کرد، ئەو ئۆپراسیۆنەی دژی هێزە کوردییەکان لە سووریا ئەنجامیان داوە، دەرئەنجامی بوونی سوپا بەهێزەکەیانە و سوپای تورکیا لەو وڵاتە کارێکی بێوێنەیان لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب ئەنجامداوە.

 

ڕاوێژکارەکەی ئەردۆغان کوردانی سڤیلی بە تیرۆرست ناوبرد و وتی، تورکیا هەرگیز سازشی لەسەر سنوورەکانی نەکردووە و جارێکی دیکە ئەوەی بۆ هەمووان سەلماند کە ڕێگە بە بوونی تیرۆر نادات.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ساراڵ جەختی کردەوە کە ئۆپراسیۆنەکان لەپێناو پاراستنی سەربەخۆیی و یەکگرتوویی تورکیا بووە.

252 جار خوێندراوەتەوە