جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا دەڵێت ئەتۆم تاکە
ڕێگەی دڵنیایی یە بۆ پاراستنی وڵات و ئەمەریکا هەڵەیە ئەگەر پێی وابێت ڕوسیا ئەتۆم
بەکارناهێنێت.
هەواڵ:KNNC
دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا
ڕایگەیاند: لەم جیهانەدا تاکە دڵنیایی و
گرەنتییەک بۆ پاراستنی وڵات بوونی هەبێت چەک و جبەخانەی ئەتۆمە و تەنها بەو شێوەیە
دەتوانیت بەهێز بمێنیتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمەریکا هەڵەیە ئەگەر پێی وابێت
ڕوسیا چەکی ئەتۆم بەکارناهێنێت لە کاتی هەبوونی مەترسیی لەسەری، با ئەوروپا و
ئەمەریکا دڵنیا بێت ئەگەر بابەتە پاراستنی دەوڵەت بێت ڕوسیا دەست بۆ هەموو شت
دەبات، هەروەک چۆن ڤیلادیمێر پوتینیش چەندین جار ئەو باسەی کردوە.
بەرپرسە ڕوسییەکە وتوشیەتی، لە کاتی هەبوونی مەترسی ئەوا
بە شێوەیەکی سروشتی ڕوسیا هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەم نابێت و وەک ئەرکی خۆی،
سود لە ئەتۆم وەردەگرێت بۆ بەرگرییکردن لە خۆی و سەروەرییەکەی و هەرکەسیش دەسەڵاتی
ئەتۆمیی لەدەستبێت هەمان بیروباوەڕی دەبێت...
958 جار خوێندراوەتەوە