ئۆزگور ئۆزەل دوای دەستگیرکردنی
مادۆرۆ بە ئەردۆغان دەڵێت خۆ تۆ بە مادۆرۆت دەوت ئێمە لەگەڵتین و براتین کەچی کە لێی
قەوما لە ترسی ترەمپ بێدەنگبوویت، برایەتی لای تۆ ئاوایە؟
هەواڵ:KNNC
ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی
پارتی گەلی کۆماریی تورکیا-جەهەپە، لەدوای ڕووداوەکانی ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی
نیکۆڵاس مادۆرۆ پەیامێکی بە دوو وێنەی سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی ڤەنزوێلاوە، دژ بە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: خۆ تۆ پێشتر دەتوت
لەدوای کودەتاکەی 15ی تەمموزی تورکیا یەکەمین کەس مادۆرۆ پەیوەندی پێوەکردویت.
ئۆزەل بە ئەردۆغانی
وتوە، تەنانەت کاتێک مادۆرۆ لەگەڵ گەلەکەشی نەبووە، "تۆ هەمیشە لەپشتی
مادۆرۆوە پێت دەوت براکەم سەربڵدنبە و ئێمە هەمیشە لەگەڵتین".
ئۆزگور ئۆزەل دۆناڵد
ترەمپی هێناوەتە ناو باسەکەی و وتویەتی، لەگەڵ برایەتییەکەتدا، کاتێک ترەمپی هاوڕێت
هات، یاسای نێودەوڵەتییەکانی شکاند و مادۆرۆی برات و هاوسەرەکەی لە ژوری نوستن برد
و تورەکەی کردنە سەر و قۆڵبەستی کردن، بێدەنگبوویت، بێدەنگییەکەت بەرامبەر بەو
دیمەن و ڕووداوانە چ هەستێک بە تۆ دەبەخشێت؟
وتوشییەتی، کاتێک دەبوو
بەرگریت لە دیموکراسی بکردایە بەرگریت لە مادۆرۆ دەکرد، ئێستا کە دەبێت بەرگری لە سیستمی
جیهانیی ، بە بێدەنگی بەرگری لە کودەتاکەی ترەمپ دەکەیت بۆ وڵاتێکی تر، چونکە شەرم
دەکەیت و دەسرسیت لە ترەمپ
لە کۆتاییشدا ئۆزگور
ئۆزەل بە سەرسوڕمانەوە بە ئەردۆغانی وتوە ئایا ئەمە دیموکراسیی و برایەتییە لای
تۆ؟!
365 جار خوێندراوەتەوە