پیت هێگسس: ڤەنزوێلا و پڕۆسەی ئازادیی عێراق پێچەوانەن و خوێن نەڕژا

KNN : Kurdish News Network
10:45 - 04/01/2026
جیهان
+
-

وەزیری جەنگی ئەمەریکا دەڵێت بابەتی ڤەنزوێلا تەواو پێچەوانەی پڕۆسەی ئازادیی عێراقە و ئەمجارە و خوێنی هیچ ئەمەریکییەک نەڕژا و هەر شەڕێک لە ڕابردوو کرا پێچەوانەی ئێستا هیچ دەستکەوتێکی بۆ ئەمەریکا نەبووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی کردارە و ژیرانە بەرژوەندیی ئابوریی ئەمەریکا دەپارێزێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

پیت هێگسیس وەزیری جەنگی ئەمەریکا پاش ڕووداوەکانی ڤەنزوێلا لە دیدارێکی میدیاییدا ڕایگەیاند: ئەوەی لە ڤەنزوێلا ڕوویدا بە دەستگیرکردنی نیکۆڵاس مادۆرۆی سەرۆکیشەوە تەواو پێچەوانەی ئەوەیە کە لە پڕۆسەی ئازادیی عێراق لە ساڵی 2003دا ڕوویدا، ئەمجارە زۆر بێزیان هەموو شتێک بەڕێوەچوو بەبێ ئەوەی خوێنی هیچ ئەمەریکییەکە بڕژێت.

 

وەزیری جەنگی ئەمەریکا وتیشی، ئەمەریکا دەیان ساڵ شەڕی کرد لە وڵاتان بە خوێن و پارەی خۆی بەبێ ئەوەی هیچ دەستکەوت و بەرژەوەندییەکی ئابوریی هەبێت، بەڵام ئێستا و لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپدا شتەکان پێچەوانەن و ئەو ژیرانە بەرژوەندیی ئابوریی ئەمەریکا لە پێشینە دادەنێت.

 

پیت هێگسس ئاماژەی بەوەشداوە، ستراتیژی ترەمپ لەبەڕێوەبردنی ئەمەریکا وادەکات واشنتن دەستی بە سامان و پارە و سەرچاوەی دارایی ڕابگات بەبێ ئەوی یەک دڵۆپ خوێن بڕژێت و ئەمەریکییەکان ژیانی خۆیان بەبێ شەڕ و کوشتن بەسەرببەن.

 

لەبارەی هەنگاوی دواتری ئەمەریکا دژ بە نەیارەکانی وەزیری جەنگی وڵاتەکە وتی، ئەوەی ڕوویداوە ئەوە نیشانی بەیارەکانی و هەمووان دەدات کە ترەمپ سەرۆکی کردارە.

 

پیت هێگسس بە دروستی لەوبارەیەوە پەیامی بۆ جیهان نارد و وتی" ترەمپ سەرۆکی کردارە و ئاشتیی لەم جیهانە مەترسیدارەدا بەبێ هێز بەدەست ناهێنرێت، کەواتە با هەموو جیهان بزانن سەرکردایەتی ئەمریکا گەڕاوەتەوە، کاتێک سەرۆک ترەمپ دەڵێت شتێک گرنگە، کەواتە گرنگە، ئێمەش بە هەموو هێزی وەزارەتی جەنگ کارە پێویستەکان ئەنجام دەدەین."...

157 جار خوێندراوەتەوە