دەوڵەت باخچەلی دەڵێت ئەوەی ئەمەریکا بە ڤەنزوێلا و
مادۆرۆی دەکات ناڕەوایە و ئاشنایە بۆ تورکیا، چونکە 10 ساڵ پێش ئێستا ویستیان
هەمان شت بەسەر ئەردۆغان بهێنن.
هەواڵ:KNNC
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا- مەهەپە
لەبارەی ڕووداوەکانی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند: ئەوەی بەسەر ڤەنزوێلا و مادۆرۆدا هات بۆ
تورکیا نامۆ نییە هاوشێوەی هەمان هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمموزی وڵاتەکەیە.
دەوڵەت باخچەلی ئاماژەی بەوەداوە، ئەو دەستێوەردانە سەربازییەی
ئەمریکا لە ڤەنزوێلا ئەنجامیدەدات، بۆ دوورخستنەوەی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆک نایاسایی
و ناڕەوایە و تورکیا لەمێژە ئاشنایە بەو هەوڵانە
چونکە هەمان شت بەرامبەر تورکیا کراوە.
باخچەلی ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو شێوازە بێزراوەی لە هەوڵەكەی
بزوتنەوەی گولەن لە 15 ی تەمموزی 2016 لە دژی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆمار لە مارماریس ئەنجامدرا بە کەسایەتی ناوخۆیی بۆ
بەدیهێنانی ئامانجی سەروتر، هەمان ئەو رێگانەن کە ئەمڕۆ بۆ بە ئامانجگرتنی مادورۆ
بەکاردەهێنرێن...
763 جار خوێندراوەتەوە