یەک ملیۆن کەس
لە غەززە بێپەناگەن و لە سەرمای سەختی زستاندا لە خێوەتدا دەمێننەوە و مانگانەش
هەزاران تۆن پاشماوەی شەڕ لادەبرێت.
هەواڵ:KNNC
نوسینگەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباریی مرۆیی (OCHA) هۆشداریی دا لە خراپی دۆخی ژیانی خەڵکی غەززە لە
سەرمای زستاندا و ڕایگەیاند: یەک ملیۆن کەس لە غەززە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی 2 ساڵی
ڕابردوو، بێماڵ و بێپەناگەن و هیچ جیگەیەکیان نییە بۆ مانەوە.
نوسینگەکە ئاماژەی بەوەشداوە، هەرچەندە ئەوان
لەڕێگەی تیمەکانیانەوە بەردەوامن لە هاوکاریکردنی ئەو خێزانانەی کە زۆرترین زیانیان
بەرکەوتووە، بەڵام بە سەدان هەزار فەڵەستینیی لە چادر و خێوەتە کاتییەکاندا دەژین،
لەگەڵ ئەوەشدا پەناگە کاتییەکانیشیان بەهۆی با و باران و شەپۆلی دەریاوە زیانیان پێگەیشتووە.
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە
کە لەدوای ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەمماسەوە تیمەکانیان لە غەززە مانگانە بە
هەزاران تۆن پاشماوەی شەڕ لە کەرتەکە لادەبەن تا ژیان لە ناوچەکە بەرەو
ئاساییبوونەوە و ئاسانبوون بچێت...
31 جار خوێندراوەتەوە