سەرۆکی ڤەنزوێلا دەڵێت پایتەختی وڵاتەکە
بۆردومان دەکرێت و وەزارەتی دەرەوەش دەڵێت ئەمەریکا پێشێلکاریی یاسا
نێوەدەوڵەتییەکانی کردوە بە شکاندنی سەروەریی ڤەنزوێلا و ناشتوانێت دەسەڵاتی
وڵاتەکە بگۆڕێت، حکومەتی وڵاتەکەش دەڵێت ئامانجی ئەمەریکا دەستبەسەرداگرتنی نەوت و کانزاکانی ڤەنزوێلایە.
هەواڵ:KNNC
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمڕۆ بۆسەر
کاراکاسی پایتخەتی ڤەنزوێلا، نیکۆڵاس مادۆرۆ سەرۆکی وڵاتەکە رایگەیاند: کە
پایتەختی ڤەنزوێلا لەژێر موشەکبارانکردن و هێرشی قورسدایە و کاراکاس بە چڕی بۆردومان دەکرێت و باریی نائاسایی ڕاگەیاند.
حکومەتی وڵاتەکەش لەگەڵ سەرۆکنەکردنی هێرشەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە تاکە ئامانجی ئاماریکا لەم هێرشانە دەستبەسەرداگرتنی نەوت و کانزاکانی وڵاتەکەکە.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ڤەنزوێلا لەبارەی
ڕووداوەکانەوە ڕایگەیاند: دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتەکە ڕەتدەکەنەوە و ئەمەریکا
لەپشت هێرشەکانەوەیە، کە بۆسەر ناوەندەی مەدەنی و سەربازیی و ئابورییەکان ئەنجامدراوە،
بە شکاندنی سەروەریی ڤەنزوێلا پێشێلکاریی یاسا نێوەدەوڵەتییەکانی کردوە و پێویستە
کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتیی و ئەنجومەنی ئاساییش بێدەنگ نەبن.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ڤەنزوێلا مافی
خۆیەتی بەرگریی لەخۆی بکات بەهەر شێوەیەک بێت و سەرۆکی وڵاتەکە بڕیارێکی وای داوە
کە لە دۆخی قەیراناوی ئێستا دەربازببن، ئەمەریکاش وەک هەموو جارانی پێشوو شکستدەهێنێت
لە گۆڕینی دەسەڵاتی وڵاتەکە...
101 جار خوێندراوەتەوە