نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکیی 145 هەزار دیناری تێپەڕاند و هۆکارەکەشی بۆ زیادبوونی خواست و نەخستنەبازاڕی دۆلار دەگەڕێندرێتەوە و بەرزبوونەوەکە تا دوای سەریساڵە.
هەواڵ:KNNC
نرخی دۆلار
ناجیگیرە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە بەرزبوونەوەیەکی خێرادایە
عێراق، بۆ ئەمڕۆش نرخی هەر 100 دۆلارێک 145 هەزار دیناری تێپەڕاند، لە کاتێکدا ئەمڕۆ
لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا، هەر 100 دۆلارێک بەرامبەربوو بە 143 هەزار و 750 دینار
بەو پێیەش
تەنها لە دوێنێوە نزیک بە 3هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی چونکە سەرەتای دوێنێ
100 دۆلار بە 142 هەزار و 500 دیناربوو.
بەرزبوونەوەی
نرخی دۆلار بەو ناجێگیرییە لە 23ی ئەم مانگەوە بەردەوامە و نرخی هەر 100 دۆلارێک
لە 142 هەزار و 50 دینارەوە ئێستا گەیشتوەتە سەرو لە 145 هەزار دینار واتا زیاتر
لە 3 هەزار دینار نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
ئەوەش هاوکاتە
لەگەڵ ئەوەی کە نرخی فەرمی دۆلار لە عێراق هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و مامەڵەکردنیش
بە دراوە ئەمەریکییەکە لە بازاڕ و ئاڵوگۆڕگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق جیاوازیی
هەیە، شارەزایانیش هۆکارەکەی تەنها بۆ خواستی هاووڵاتییان دەگەڕێننەوە چونکە لە
ئێستادا بۆرسە داخراوە و دۆلار ناخرێتە بازاڕەوە تا دوای سەریساڵ، هەربۆیە لەدوای ئەو وادەیە دووبارە نرخی دۆلار دادەبەزێت...
546 جار خوێندراوەتەوە