کۆمپانیای دانەگازی ئیماڕاتی سوپاسی حکومەتی هەرێم و ناوەند دەکات بۆ پاراستنی ئاساییش و دەڵێت بەرهەمهێنانی غاز ئاسایی بووەتەوە.
هەواڵ:KNNC
پاش هێرشەکەی 26ی مانگی ڕابردووی سەر کێڵگەی کۆرۆمۆر ڕاگرتنی بەرهەمهێنان، کۆمپانیای دانەگازی ئیماڕاتی لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاساییوبوونەوەی دۆخی بەرهەمهێنانی ڕاگەیاند.
دانەگاز ئاماژەی بەوەکردوە، پاش بەهێزکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لەلایەن هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی فیدراڵی، ئێستا کاری کۆمپانیاکە ئاسایی بووەتەوە هاوشێوەی جاران.
هاوکات سوپاسی هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەندی کردوە بۆ توندکردنی ئاساییش و پاڵپشتییکردنی کۆمپانیاکە.
جەختیشیکردوەتەوە لە پابەندبوونی خۆی و هاوبەشەکانی بە پاراستنی گیان و ژیانی کارمەندەکانیان و دابینکردنی کارەبا و غازی شل بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق....
80 جار خوێندراوەتەوە