ده‌مپارتی: پێویسته‌ ده‌میرتاش و ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی ئازادبكرێن

KNN : Kurdish News Network
07:19 - 13/11/2025
کوردستان
+
-

وتەبێژی دەمپارتی  ده‌ڵێت؛ پێویستە دەمیرتاش  ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی دۆسێكانیان دابخرێت وئازادبکرێن.

 

هەواڵ:KNNC

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، ڕایگەیاند: سەرەڕای بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا، بەڵام  هێشتا سەڵاحەدین دەمیرتاش و به‌ندكراوانی سیاسی و  گیراوانی دۆسیەی کۆبانێ ئازاد نه‌كراون كه‌ پێویسته‌ ئازاد بكرێن.

 

وته‌بێژه‌كه‌ی ده‌مپارتی راشیگه‌یاند: ئه‌و بێ یاساییه‌ی كه‌ هه‌یه‌ زیان به‌پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌دات و پێویسته‌ چیتر گوێمان له‌قسه‌ نه‌بێت به‌ڵكو كردار ببینین بۆ به‌ره‌و پێشچونی پرۆسه‌كه‌.

 

جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: ده‌بێت له‌كۆبونه‌وه‌ی كۆمسیۆندا بڕیار له‌سه‌ر كۆبوه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان بدرێت.

80 جار خوێندراوەتەوە