عێراق برەو بەكێڵگە نەوتییەكانی كەركوك و ناسریە دەدات

KNN : Kurdish News Network
04:36 - 08/09/2025
ئابوری
+
-

عێراق بەبڕی زیاتر لە 10 ملیار دۆلار گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان لەبواری نەوتدا واژۆ دەكات.

 

هەواڵ:KNNC

 

باسم خزەیر بریكاری وەزیری نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، وڵاتەكەی بوەتە جێی سەرنجی وەبەرهێنانی نەوتی و بۆ ئەو مەبەستەش بەبڕی 10.9 ملیار دۆلار گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكانی نەوت واژۆ كردوە بۆ برەو دان بەكێڵگە نەوتییەكانی ناسریەو كەركوك و بونیادنانی پرۆژەی ستراتیژی لەكیڵگەی ئەرتاوی.

 

بریكاری وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد كە ئاستی وەبەرهێنانی گازیان لە 45% بۆ 70% بەرزكردوەتەوەو تاوەكو ساڵی 2028یش دۆسێی سوتاندن و بەفیڕۆدانی گاز دادەخرێت.

 

ناوبراو دوپاتیكردەوە؛ بەغدا لەگەڵ هەردو كۆمپانیای شیڤرۆن و پی بی بۆ برەودان بەكێڵگە نەوتییەكان گرێبەستی واژۆ كرجوەو لەهەمان كاتیشدا پرۆژەیەكی گازو پرۆژەیەكی وزەی خۆر بەتوانای هەزار میگاوات بەرهەم دەهێنێت ،ئەمە جگە لەپرۆژەی بەكارهێنانی ئاوی دەریا لەكیڵگە نەوتییەكان.

49 جار خوێندراوەتەوە