وەزیری گەنجینەی ئەمریكا: توانا سەربازییەكانی ئێران لاواز دەكەین

KNN : Kurdish News Network
06:03 - 02/09/2025
جیهان
+
-

وەزیری گەنجینەی ئەمریكا دەڵێت؛ سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنین بۆ ئەوەی توانا سەربازییەكانی تاران لاواز بكەن.

هەواڵ: KNN

سكۆت بێسنت  لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دوپاتیكردەوە؛ كە بەردەوام دەبن لەسەپاندی سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بۆ ئەوەی توانا سەربازییەكانی تاران لاواز بكەن و چیتر توانای نەبێت هێرش بكاتە سەر ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی ئەویش لەرێگەی بەئامانجگرتنی داهاتی نەوتی ئەو وڵاتە.


بێسنت جەختی لەوەشكردەوە كە هەوڵەكانی واشنتۆن بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی لەمپەر لەبەردەم هەوڵە بەردەوامەكانی تاران بۆ خۆ دزینەوە  لەسزاكانی ئەمریكا دروست بكەن.

 

280 جار خوێندراوەتەوە