سەرۆككۆماری
ئێران ئاشكرایكرد؛ ئەمریكاو ئیسرائیل هەوڵی دابەشكردنی وڵاتەكەیان دەدەن بەڵام
گەلی ئێران بەهەمو شێوەیەك دابەشكردن رەتدەكەنەوە.
هەواڵ: KNN
مەسعود پزیشكیان
لەلێدوانێكیدا خەڵكی وڵاتەكەی لەو ناكۆكی و دوبەرەكییە ئاگادار كردەوە كە دوچاری
بونەتەوەو رایگەیاند: ئەو دابەشبونە ناوخۆییە لەكاریگەرییەكانی سزاكانی ئەوروپا بۆ
سەر وڵاتەكەیان مەترسیدار ترە.
پزیشكیان
ئاماژەی بەوەشكرد ، ئەمریكاو ئیسرائیل هەوڵی دابەشكردنی ئێران دەدەن بەڵام گەلی وڵاتەكەی هەرجۆرە دابەشكردنێك رەتدەكەنەوە.
بەوتەی سەرۆكی
ئێران بەشێك لەهێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی وڵاتەكەی درك بەبەرپرسیارێتی نیشتمانیی دەكەن و
رێگە نادەن هێزێكی دەرەكی وەك ئیسرائیل كۆنترۆڵی چارەنووسی ئێران بكات و لەهەمان كاتیشدا دوپاتیكردەوە حكومەت لەسەپاندنی
بەها ئایدیۆلۆژیەكان بەسەر كۆمەڵگەدا دووچاری دژواری دەبێتەوە .
446 جار خوێندراوەتەوە