ئیسرائیل وسوریا گەیشتنە ڕێککەوتن کە نابێت سوریا چەکی قورس ودژە ئاسمانی
هەبێت
هەواڵ؛ KNNC
کەناڵی 12 ئیسرائیلی دەربارەی رێکەوتنی نێوان ئیسرائیل
وسوریا بڵاویکردەوە، لێکەتێگەیشتن لەنیوان سوریا وئیسرائیل هەیە کە نابێت سوپای
سوریا لەلایەن تورکیاوە بونیادبنرێتەوە وپڕ چەکی بکات ، هاوكات، نابێت سوریا ببێتە
خاوەن چەكی قورس و دژە ئاسمانی.
ئەوەشیان خستۆتەڕو، دەسەڵاتی دیمەشق دەبێت ناوچەكانی نزیك
لە بەرزاییەكانی جولان لە چەك داماڵێت، هەروەها ڕێرەوێكی مرۆییش لە نێوان پارێزگای
سوەیدا و ئیسرائیلدا بكرێتەوە كە بە بەرزاییەكانی جولانەوە بەسترابێتەوە.
هەربەگوێرەی لێكتێگەیشتنەكە،
ئیسرائیل بەڵێنی بە سوریا داوە، ڕێگە بدات ژێرخانی ئابوری و كەرتە مەدەنییەكان لەلایەن
ئەمریكا و وڵاتانی كەنداوەوە نۆژەنبكرێتەوە و سەرمایەگوزاریی دەرەكی ڕو لەو وڵاتە
بكات، وابڕیارە، هەردو لایەن بە سەرپەرشتی ئەمریكا، لە كۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ
ڕێكەوتننامەكە واژۆبكەن.
84 جار خوێندراوەتەوە