نرخى نەوت لە
جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و
تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکانیان دابەزینینان تۆمار کرد
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ
دوو شەممە ، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 68 دۆلار و 41 سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی
پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى دۆلارێک و 20سەنت دابەزیوە.
جگە لە نەوتى
برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 66 دۆلار 39سەنت
لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 22 سەنت دابەزیوە .
66 جار خوێندراوەتەوە