لەچەند کاتژمێری داهاتودا رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد واژۆ دەکرێت، هەرێمیش رۆژانە 300 هەزار بەرمیل رادەست دەکات.
هەواڵ: KNNC
رۆژنامەی سەباحی عێراقی لەبارەی رێککەوتنی هەرێم و بەغدادوە رایگەیاند: ماوەی چەند رۆژێکە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە
رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد و چارەسەری پرسی موچە چڕکراونەتەوە.
هەروەها رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: رێککەوتنێکی مەبدەئی لەنێوان
هەرێم و بەغداد کراوە، بە رادەستکردنی 300 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە رێگای
کۆمپانیای سۆمۆوە، لەگەڵ هێشتنەوەی 46 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی و
پاڵاوتنی.
باسی لەوەش کرد: چاوەڕێدەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتودا و پێش
دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێککەوتنەکە واژۆ بکرێت و لە
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بخرێتەرو.
906 جار خوێندراوەتەوە