کارەبای سلێمانی: پێدانی کارەبا ئاسایی بوەوە

KNN : Kurdish News Network
05:48 - 07/07/2025
کوردستان
+
-




بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی  بڵاویکردوەتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی ڕەشەباکەی دوێنێوە، لە سنوری شارەکە، زیان بەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی کەوتبو، بەهۆیەوە چەند گەڕەك و ناوچەیەك كارەباكەیان كوژایەوە،  لە ئێستادا کارەبای ئەوە گەڕەکانە ئاسایی بوەتەوە

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ دووشەممە، کارەبای سلێمانی، ئاسایبونەوەی کارەبای لەو غەڕيک و ناوچانە ڕاگەیاند، کە بەهۆی ڕەشەباکەوە زینایان پێگەیشتبو و بوبوە هۆی پچڕاندی کارەبای نیشتیمانی.



لای خۆیەوە، ئەندازیار غالب محمد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی رایگەیاند " لە ئێستا کارەبای ئەو فدەرانەی بەهۆی رەشەباکەی دوێنێ زیانیان پێگەیشتبوە،ئاسایی بوەتەوە کارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە".



ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی بەهۆی ئەو رەشەباکەوە، لە ناو شار (19) فیدەری كارەبای كێشەی بۆ دروست بوبو، و لەدەرەوەی شاریش (6) فیدەر، لە ئێستادا لە تیمی هۆبەكانی چاكسازیی كارەبای  کێشەکانیان جارەسەر کردوە و کارەبا ئاسایی بوەتەوە.

78 جار خوێندراوەتەوە