دوای 14 ساڵ، لە پچڕانی پەیوەندی نێوان دوو وڵاتەکە، بۆ یەکەمجار وەیزری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی
سوریا کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع و بەرپرسانی ئیدارەی نوێی سوریا کۆبونەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شەممە، دەیڤید لامی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی دیمەشقی کرد و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی
كۆماری سوریا و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتەکە كۆبووه‌وه و پشتیوانیی له‌نده‌نی بۆ دیمەشق
دوپات كرده‌وه.
لەوبارەیەشەوە، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند" ئومێدێكی
نوێ هەیە بۆ گەلی سوریا.. بەریتانیا پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی دەستپیدەكاتەوە،
چونكە لە بەرژەوەندیماندایە هاوكاری حكومەتی نوێ بكەین بۆ پابەندبوونمان بە
بنیادنانی ئایندەیەكی سەقامگیرو ئارامترو گەشەكردوو بۆ هەموو هاوڵاتیانی سوریا".
لە دوای ئاسای بونەوەی پەیوەندییەکانیش، وەک یەکەم هەنگاو، حكومه‌تی
به‌ریتانیا پاکێجێکی هاوکاریی دارایی بە بەهای 94.5 ملیۆن پاوەند پێشكه‌ش به سوریا
كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی و ئاوه‌دانی وڵاته‌كه سوودی لێ وه‌ربگرێت.
191 جار خوێندراوەتەوە