عەلی ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران
رایگەیاندوە، پێویستە ئەمەریکا قەرەبوی ئەو زیانانە بکاتەوە کە بەر دامەزراوە
ئەتۆمییەکان کەوتون، بەهۆی هێرشەکانەوە، جەختیشیکردوەتەوە حکومەتی ئەمەریکا بەرانبەر بەم هێرشە نایاسایی و تاوانکارییە، بەرپرسە و دەبێت قەرەبۆی ماددی و مەعنەویمان بکاتەوە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی هەواڵی میهری ئێران بڵاویکردوەتەوە، عەلی ویلایەتی، ڕاوێژکاری
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پلاتفۆرمی ئێکس، نوسیویەتی، دەبێط
ئەمەریکا قەرەبوی ئەو زیانانە بکاتەوە کە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی داوە.
ڕاوێژکارەکەی ڕێبەری ئێران، نوسیویەتی "حکومەتی ئەمەریکا هێرشی
سەربازیی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان، کە بۆ بەرنامەی ئاشتییانە کاریان
تێدا دەکرا، ئەم هێرشە زیانێکی زۆری لەو دامەزراوانە دا و ئێمە بە توندی
سەرکۆنەی دەکەین"
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەتی ئەمەریکا بەرانبەر بەم هێرشە
نایاسایی و تاوانکارییە، بەرپرسە و دەبێت قەرەبۆی ماددی و مەعنەویمان بکاتەوە و
لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت."
ناوبراو جەختیشی
کردوەتەوە لەوەی، "تاران مافی یاسایی خۆی بۆ لێپرسینەوە لە دەستدرێژکاران
بەکار دەهێنێت و ڕێکارە دیبلۆماسییەکان بۆ بەدواداچونی ئەو دوژمنکارییە و
دادگاییکردنی تاوانکاران، لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان."
ئەمە لە کاتێكدایە، بەرەبەیانیی 22ـی حوزەیرانی 2025، هێزی ئاسمانیی
ئەمەریکا بە فڕۆکەی جۆری بی 2، هەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆ، نەتەنز و
ئەسفەهانـیان بۆمباران کرد و لای
خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند بە تەواوەتی بەرانمە ئەتۆمییەکای ئێرانمان لە
ناوبرد.
371 جار خوێندراوەتەوە