هەر قوتابییەکى پۆلە
ناکۆتاکان، بەشدارى تاقیکردنەوەى 21 و 22ـى ئەم مانگەیان نەکردوە، جارێکى دیکە
تاقیکردنەوەیان پێدەکرێتەوە و بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانیش دەڵێت: دەبێت لە 6ـى
مانگى داهاتو کۆتاییان بێت.
هەواڵ:KNNC
نەژاد عەبدوڵا،
بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى دەڵێت: بەهۆکاری دواخستنی تاقیکردنەوەکانی خولی
دوەمی پۆلە ناکۆتاکان قۆناغی (4 تا 11 ) جگە لە قۆناغی (9 و 12) هەر قوتابی و خوێندکارێک
لە تاقیکردنەوەی رۆژی شەممە و یەکشەممە 21
و 22/6/2025 بەشداری تاقیکردنەوەی نەکردوە
ئیدارەی قوتابخانە و خوێندنگەکان ئاگادار بکەنەوە کە تاقیکردنەوە بە قوتابی و خوێندکارانە
بکەنەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە
کە دەبێت تاقیکردنەوەکان لە چوارچێوەی خولی دوەم بێت و نەبێتە خولى سێهەم، تەنها
ئەو قوتابیانەش بگرێتەوە کە نەیان توانیوە بەشداربن لە تاقیکردنەوە.
بەپێی بڕیارەکە دەبێت لە هەمان بەرواری تاقیکردنەوەی پۆلە
ناکۆتان واتە 6/7/2025 ئەم تاقیکردنەوانە کۆتاییان بێت ومامۆستایانیش دەبێت پرسیاری
جیاواز دابنێن.
439 جار خوێندراوەتەوە