بەھۆی ئاڵۆزی
و ڕوداوەکانی ناوچەکە، سبەینێ حاجیانی هەرێمی کوردستان لە مەدینەوە ناگەڕێنەوە و گەشتەکەیان دواخرا، کاتی گەڕنەوەشیان وتا ئێستا دیار نییە.
هەواڵ:KNNC
بەهۆی
هێرشەکانی ئیسرائیل و گرژییەکانی ناوچەکە، ئاسمانی بەشێک لە وڵاتان داخراوە، بەمەش
گەڕانەوەی حاجیانی عێراق دوادەکەوێت و سبەینێ وەک ئەوەی دانرابو ناگەڕێنەوە.
بەگوێرەی خشتەی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی
بێت، سبەینێ شەممە دوو گەشتی گەڕانەوە لە مەدینەوە هەبون بۆ هەرێمی کوردتسان،
یەکیان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێربو ئەوی دیکەش
بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، بەڵام هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و داخستنی ئاسمانی
عێراق، سەرجەم ئەو گەشتانەی هەڵوەشاندەوە و ئەنجام نادرێن.
پەیامنێری کەی ئێن ئێنیش رایگەیاند؛
بڕیاربو سبەینێ کاتژمێر 7:00ی سەر لەبەیانی یەکەم گەشتی ئاسمانی حاجییانی هەرێم بۆ
گەڕانەوەیان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە گەشتەکە دواخراوە.
بۆ کاتی
گەڕانەوەشیان، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف
ڕایگەیاندوە، چاوەڕێی پێشھاتەکان دەکەین ھەر چی زانیاری ھەبێ لەسەر گەڕانەوەیان بەڕوترین
کات بڵاویدەکەیەنەوە.
212 جار خوێندراوەتەوە