سبەینێ وەرگرتنی گەنمی
جوتیاران لە سایلۆی پیرەمەگرون دەست پێدەكات، سایلۆی سلێمانی دەڵێت: سبەى تەنیا
گەنمی جوتیارانی سنوری پیرەمەگرون و تانجەرۆ وەردەگرن.
هەواڵ:KNNC
سایلۆی سلێمانی لە ناحییەی
پیرەمەگرون، جوتیاران ئاگاداردەكاتەوە، لە سبەینێ سێشەممەوە،
دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكرێت بۆ وەرزی ئەمساڵ.
دەشڵێت: ئەمساڵیش هاوشێوەی
ساڵی رابردو، وەرگرتنی گەنم ناوچە بە ناوچەیە.
سایلۆی سلێمانی داوا دەکات،
سبەینێ تەنیا جوتیارانی سنوری هەردو بەشی كشتوكاڵی پیرەمەگرون و تانجەرۆ، گەنمەكانیان
ببەن بۆ سایلۆکەیان و جگە لە جوتیارانی ئەو دو بەشە كشتوكاڵیيە، هیچ جوتیارێك
لە بەشە كشتوكاڵیەكانی تر ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانیان رانەگرن.
بەپێی ڕێنماییەكان، دەبێت
سەرجەم ئوتومبێلەكان پڕ بن لە دانەوێڵە و داوا لە جوتیاران كراوە، گەنمەكانیان تەنیا
لەو بارهەڵگرانە باركەن كە خۆیان هەڵی دەڕێژن و بە پێچەوانەوە گەنمیان لێ وەرناگیرێت.
46 جار خوێندراوەتەوە