سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق، نیگه‌رانیی له بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ بڕین و نه‌ناردنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: بڕیارەکە، دژی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵییه.
هەواڵ:KNNC
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق، ڕاگه‌یه‌نراوێكی له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ بڕین و نه‌ناردنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه و تێیدا نیگه‌رانیی ده‌ربڕیوه و دەڵێت، بڕیاره‌كه، زیانێكی زۆر به هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و قه‌یرانی ئابووریی دروست ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی و ده‌ستوره كه مافی سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی ده‌سته‌به‌ر كردوه.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق، داوای له حكومه‌ت كردوه، به بڕیاره‌كه‌دا بچێته‌وه، به تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه جه‌ژنی قوربان نزیك بوه‌ته‌وه و جەختیشى کردوەتەوە لەوەى: نابێت بژێویی هاوڵاتییان و شایسته‌كانیان تێكه‌ڵ پرسه سیاسی و ته‌كنیكییه‌كان بكرێت و پێویسته بۆ چاره‌كردنی ئه‌م پرسه و كێشه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، په‌نا ببرێته به‌ر گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن...
133 جار خوێندراوەتەوە