رێكخەری گشتی بزوتنەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: بڕیاربو كە
كۆنگرەی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستپێبكات، بەدڵێكی خۆشەوە، بەئومێدێكی
گەورەوە چوینە ناو كۆنفڕانس، بەڵام بەداخەوە چەند گێرە شێوێنێك هاتبونە ناو
كۆنفڕانسەكە و بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی ناوخۆی خۆیانەوە كۆمسیۆن نەیتوانی رێكارەكانی تەواوكردنی كۆنفڕانس بگرێتەبەر، جەختیشدەكاتەوە،
ئەو رێگەی گرتومانەتەبەر دەست لەناو دەست پێكەوە هەمویان جێبەجێ دەكەن.
هەواڵ: (KNNC)
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەپەیامێكدا، دانا ئەحەمەد مەجید،
رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: بڕیاربو كە كۆنگرەی نیشتیمانی بزوتنەوەی
گۆڕان دەستپێبكات كە بەدڵێكی خۆشەوە، بەئومێدێكی گەورەوە چوینە ناو كۆنفڕانس كە
بەشێكی زۆری هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان تیایدا بەشداربون، كە لە زاخۆوە تا
خانەقین و جەلەولا هاتبون.
رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بۆ ئەوشكرد، بەداخەوە
چەند گێرە شێوێنێك هاتبونە ناو كۆنفڕانسەكەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە و لەنێوانی
خۆیاندا گرژی و ئاڵۆزی رویدا و بەوهۆیەوە كۆمسیۆن نەیتوانی بەردەوامی بدات بە
رێكارەكانی تەواوكردنی كۆنفڕانس.
دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان جەختدەكاتەوە،
ئەو رێگەی گرتومانەتەبەر هەمومان دەست لەناو
دەست بزوتنەوەی گۆڕان لەبەرزی دەبینین و لەبەرزیدا دەمێنێتەوە بەجۆرێك
هەڵدەستێتەوە كە هەمو ئەو خواست و ویستانەی گۆڕانخوازان دەیانەوێت، هەمویان جێبەجێ
دەكەن.
دەقی پەیامەكەی دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی
بزوتنەوەی گۆڕان
هاوڵاتیانی بەڕێز
هەڵسوڕاوانی خۆشەویست
ئەمڕۆ (2025/5/24) وابڕیاربو كە كۆنگرەی نیشتیمانی
بزوتنەوەی گۆڕان دەستپێبكات، بەدڵێكی خۆشەوە، بەئومێدێكی گەورەوە چوینە ناو
كۆنفڕانس كە بەشێكی زۆری هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان تیایدا بەشداربون، كە لە
زاخۆوە تا خانەقین و جەلەولا هاتبون.
بەبەشدارییەكی چاك و شكڵێكی رێكوپێك، لەژێر چاودێری كۆمسیۆنی
باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوەچو، هەمومان دڵمان بە ئەو كۆبونەوە خۆشبو، چونكە
ئەو هەڵسوڕاوانە سەلمانیدیان كە بزوتنەوەی گۆڕان زیندوە، دەتوانێت هەستێتەوە و ببێتەوە
بەژمارەیەكی گەورە لە ئۆپۆزسیۆنی باشوری كوردستاندا، هەروەك پشتر كە هەبوە.
بەڵام؛ بەداخەوە چەند گێرە شێوێنێك هاتبونە ناو
كۆنفڕانسەكەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە و لەنێوانی خۆیاندا گرژی و ئاڵۆزی رویدا، ئەو
هەڵوسوڕاو و باژێروانانەی لەوێ بون، پابەندبون بە گۆڕان وبیروباوەڕی راستەقینەی
گۆڕانخوازی كەسیان لەشوێنی جۆیان نەجوڵاون ئەوەش هەڵوێستێكی كارامە و مەردانەیە.
بەداخەوە كۆمسیۆن نەیتوانی بەردەوامی بدات بە رێكارەكانی
تەواوكردنی كۆنفڕانس، لەبەر ئەو گەیشتن بەئەو ئەنجامەی سەركۆنەی ئاژاوە چییەكانیان
كرد كەبەبەڵگە لەلامانەوە و دەتوانین بڵاوی بكەینەوە، بۆیە كۆنفڕانسەكەی بزوتنەوەی
گۆڕانی بۆ كاتێكی دیكە دواخست.
ئێمە لێرەوە بەهەمو گۆڕانخوازان دەڵێین، ئەوە رێگەی لەگەڵ
ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست گرتومانەتەبەر هەمومان دەستلەناو دەست بزوتنەوەی گۆڕان لەبەرزی
دەبینین و لەبەرزیدا دەمێنێتەوە بەجۆرێك هەڵدەستێتەوە كە هەمو ئەو خواست و ویستانەی
گۆڕانخوازان دەیانەوێت، ئەو بەرنامانەی نوسیویانە و پەیڕەوی دەكەن هەمویان جێبەجێ
بكەین رو سوپاستان دەكەم.
دانا ئەحمەد مەجید
رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
2025/5/24
639 جار خوێندراوەتەوە