ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند لە سێ ئپۆپراسیۆنی جیا، توانیویانە
سێ ئەندامی داعش دەستگیر بکەن، کە لەلایەن دادگاوە داواکراو بون و بەماددەی چواری ی تیرۆر ڕاگیراون و ڕوبەڕوی.
هەواڵ:KNNC
لە بڵاوکراوەکەی ئاسایشدا هاتوە؛ لە سێ ئۆپراسیونی جیادا، لە
رێکەوتی 6 تا 21ی ئەم مانگە، بەهەماهەنگی ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی
عێراق لەسنوری سلێمانی، چەمچەماڵ و شارەزور سێ تـیرۆرســتەکەیان دەستگیر کردوە.
دەشڵێن؛ ئەوانەی دەستگیرکراون لەلایەن دادگاکانەوە داواکراو بون، لەڕابرودا ئەندامی
چالاکی گروپی تیرۆریستی داعـش بون و لە ڕیگەی ئۆپراسیۆنیکی وردەوە دەستگیرکراو.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، لەئێستادا تۆمەتباران
بەماددەی چواری تیرۆر ڕاگیراون و ڕوبەڕوی یاسایان کردوەنەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان
بەردەوامە.
357 جار خوێندراوەتەوە